ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم بۆ هێندە بەرزدەبێتەوە

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 455

راچڵەكین –

لەهەرێمی كوردستان، ئامارەكانی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو بەراورد بە دوێنێ، ژمارەی توشبووان دوو هێندە زیادی كردووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكان بۆ هەزارو 202 كەس بەرزبووەتەوەو 104 تووشبووش چاكبوونەتەوە، هاوكات سێ كەسیش بەهۆی كاریگەریی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن