پەروەردەی سلێمانی پشووی راگەیاند

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 1531

راچڵەكین –

بەهۆی بەفربارین و سەرماوسۆڵەوە، پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ بكرێتە پشوو لە باخچەی ساوایان و قوتابیانی پۆلەكانی یەك تا سێی بنەڕەتی.
 
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، سبەینێ دووشەممە، دەوامی قوتابیانی پۆلەكانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی و هەروەها باخچەی ساوایان تاوەكو رۆژی 20 مانگی داهاتوو نییە و دەكرێتە پشوو، ئەمەش بەهۆی ئەم بەفرەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن