شنگال.. لە رووداوێكی هاتووچۆدا 30 خوێندكار بریندار بوون

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین –

لەسنووری قەزای شنگال، بەهۆی پێكدادانی پاسێكی خوێندكاران لەگەڵ ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی سوپای عیراق، 30 خوێندكار بریندار بوون و دوانیشیان بەهۆی سەختیی برینەكانیان، گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی خودێداد چوكێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ، رووداوەكە لەسەر رێگەی خانوسۆر – سنوونێ روویداوە، پاسێك كە خوێندكارانی دەگواستەوە، لەكاتی چوونی لە خانەسۆرەوە بۆ ناحیەی سنوونێ، لەگەڵ ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی سوپای عیراق بەیەكیاندادا و لەئەنجامدا 30 خوێندكار بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو لە خوێندكارەكان بەهۆی سەختیی برینەكانیان، گیانیان لەدەستدا، بریندارەكانی دیكەش، كە دۆخی تەندروستی هەندێكیان خراپە، رەوانەی نەخۆخشانە كران بەمەبەستی چارەسەركردن.

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو خوێندكارانە خەڵكی خانەسۆرن و بەهۆی ئەوەی بەزمانی كوردی دەخوێنن، رۆژانە دەچنە ناحیەی سنوونێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن