پێنج ڕه‌فتاری ئافره‌ت واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بیر له‌ ناپاكی بكاته‌وه‌

ستایل

06/02/2020     ژمارەی بینراو 4514

ناپاكی

ڕاچڵه‌كین-
ڕه‌فتاری ئافره‌ت و پیاو له‌ ژیانی هاوبه‌شدا كار له‌ بیرۆكه‌ی‌ هه‌ردوكیان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ژیانه‌، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ پێنج ڕه‌فتاری خانمان ئاشنا ده‌بیت كه‌ وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات بیر له‌ ناپاكی بكاته‌وه‌.

1- تەواو زاڵ بوون بەسەر ژیانیدا و كۆت و بەند كردنی تەنانەت لە بیركردنەوەشیدا : 
پێویستە هەردوولا ئەوە بزانن كە بەرامبەرەكەیان پێویستی بە ڕوبەرێك لە ئازادی كەسی هەیە و هەموو  تەواو بەستنەوەیەك هۆكار دەبێت بۆ ڕاكردنی بەرامبەرەكەی لێی ، لەبەر ئەوە پێش ئەوەی بكەنەوە حاڵەتی جیا بوونەوە پێویستە هەردووكتان ئەو مافە بە یەكتری بدەن و تەواو یەكتر كۆت و بەند نەكەن .

2- دوورخستنەوە لە ژیانی خۆت بێ مەبەست و هۆكار :
تەواو خۆت سەرقاڵی كار كردووە كاتت نیە بۆ هاوسەرەكەت و هیچ بیرت لای نیە ؟ ئەگەر بەم شێوەیەی ئەوە چاوەڕێی ئەوە بكە ئەو لێت جیا ببێتەوە ، چونكە كاتێك مرۆڤەكان بڕیاری پێكەوە ژیان دەدەن ئەوە پێویستە بای ئەوە كات بەیەكتر بدەن و یەكتر فەرامۆش نەكەن .

3- بەردەوام بۆڵە بۆڵ دەكەیت؟ :
واز لە بۆڵە بۆڵ بێنە ئەمە یەكەم هۆكارە بۆ ڕاكردن لێت هەوڵبدە توانای ئەوەت هەبێت بەسەر بیركردنەوە خراپەكانتدا زاڵ بیت و ڕێگە مەدە بیركردنەوەكانت ژیانت لێ تاڵ بكات .

4- هیچ هەست و سۆزی خۆتی بۆ دەرنابڕیت؟
هاوسەرەكەت پێویستی بەوە هەیە خۆشەویستی بۆ دەرببڕیت لەبەر ئەوە پێش ئەوەی كەسێكی دیكە ئەمە بكات خۆت دەستپێشخەربە و ئەوە بكە پێی بڵێ چەند خۆشت دەوێت .

5- هیچ نرخ بۆ ماندوبونی ئەو دانانێیت؟
نا دەریببڕە پێی بڵێ ئەو چەندە ماندووە لەگەڵت و ژیانت بێ ئەو هیچ مانا و تامێكی نە دەبوو لانی كەم بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بكات و دڵی خۆش بێت بە قسەكانت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن