پلانێكی تر بۆ كەمكردنەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 343

راچڵەكین-

میدیای فەرمی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی لە حكومەت، بە بەرنامە
و پیلان، داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی كەمدەكەنەوە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگانە بێت كە میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردوونەتەوە:"  پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە 3 سایڵ 2021 ی وەزارەتی ناوخۆ، دەبێت سەرجەم پیشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لەپارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین، رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە، سەرجەم پێ بژاردن و رسوماتی هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە وەزارەتی ناوخۆی هەولێر بدەن بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆی ئەم ناوچانە كەم ببێتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن