ئەفسەرێكی سوپای توركیا كوژرا

جیهان

19/05/2022     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین –

توركیا كوژرانی ئەو ئەفسەرەی سوپای وڵاتەكەی راگەیاند كە لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان بریندار ببوو.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا، حەیدەر شەنەل، ئەفسەر لە سوپای وڵاتەكەی، دوای ئەوەی لەرۆژی 13ی ئەم مانگە لەئەنجامی هێرشێكی سەربازیدا لەناوچەی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان بریندار بوو، ئەمڕۆ 19-5-2022 بەهۆی سەختیی برینەكەی، گیانی لەدەستدا.
 
سوپای توركیا، كە لەسەرەتای ساڵی 2018 دوای ئەنجامدانی چەندین هێرشی سەربازی بەهاوكاری گروپە تیرۆریستییەكانی ناوخۆی سووریا بۆسەر ناوچەی عەفرین، دوای 58 رۆژ لە بەرگریی هێزەكانی یەپەگە، دواجار ناوچەكە داگیركراو وێڕای بەتاڵانبردنی موڵك و ماڵی دانیشتوانە كوردەكەی و گیانلەدەستدانی سەدان كەس، توركیا دەستی بە جێبەجێكردنی پرۆسەیەكی گەورە بەئامانجی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە كردووە لەڕێی دەركردنی هاووڵاتیانی كوردو نیشتەجێكردنی عەرەب و توركمان لەشوێنەكانیان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن