كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان دواخرا

کوردستان

23/05/2022     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كە بڕیاربوو سبەینێ سێشەممە بەڕێوەبچێت، دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، دواخستنی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەهۆی پرسەی باپیری د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانەوە دێت. بڕیاریشە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.

پێشتر مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی لەگەڵ سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان بۆ راوێژكردن و دۆزینەوەی میكانیزمێكە بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن