لەبەرئەوەی ناوی بچێتە گینیس-ەوە چی لەخۆی كرد

هەمەڕەنگ

29/05/2022     ژمارەی بینراو 345

راچڵەكین-

هاوڵاتییەكی ئەمریكی بە خواردنی سێ دانە لە تیژترین بیبەر لەسەر ئاستی جیهان لە كەمترین كاتدا، ناوی چووە كتێبی گینیس-ەوە.


گریگۆری فۆستەر، كە دانیشتووی ویلایەتی كالیفۆرنیا-یە، بە خواردنی سێ دانە لە بیبەری " كارۆلینا ریبەر" لەماوەی 8.72 چركە، ناوی لە كتێبیی ژمارە پێوانەییەكاندا تۆماركرا.

لەو پێشبڕكێیەدا كەلەشاری سان دیێگۆ بەڕێوەچوو، گریگۆری توانی ژمارەی پێوانەی پێشووتر بشكینێت كە خواردنی هەمان جۆر بیبەر بوو لەماوەی 9.72 چركەدا كە بەناوی هاوڵاتییەكی كەنەدی تۆماركرابوو.

كارۆلینا ریبەر بە تیژترین بیبەر لەسەر ئاستی جیهان ئەژمار دەكرێت كە ئاستی توونییەكەی دەگاتە 1.641.183 بە پێوەری سكۆفیڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن