تەندروستی جیهانی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

جیهان

23/03/2020     ژمارەی بینراو 585

راچڵەكین

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بەخێرایی بەجیهاندا بڵاودەبێتەوەو ژمارەی توشبووانیش 300 هەزار كەسی تێپەڕاند، تائێستاش چارەسەر نەدۆزراوەتەوە.

رێكخراوی تەنروستی جیهانی، لە نوێترین راگەیاندراویدا، هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا داوەو رایگەیاندووە، ڤایرۆسەكە بەخێرایی لە وڵاتانی جیهان بڵاودەبێتەوە.

رێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا نزیكەی 100 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەئێستاشدا كۆی توشبووان لەسەرانسەری جیهان، 300 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرباری بڵاوبوونەوەی بەو شێوە خێرایە، تائێستا نەتوانراوە چارەسەری ڤایرۆسەكە بدۆزرێتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن