چاره‌سه‌ری كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هۆشداریدا له خێراتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبرییسوس له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاشكرای كردوه په‌تای كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به خێراییه‌كی زۆر له زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی جیهان بڵاوده‌بێته‌وه.
تا ئێستا له جیهاندا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 300 هه‌زار كه‌س و له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆته‌وه.
گیبرییسوس ده‌ڵێت" جیهان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنادا زاڵ ببێت و ئه‌و كاته‌ی گرنگی نه‌ده‌ین به تیمه پزیشكیه‌كان زۆرێك له هاوڵاتیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌گه‌ر وه‌ك چاره‌سه‌ر باسبكرێت ئه‌وه ته‌نها هیوایه‌كی درۆیینه‌یه و به هاوڵاتیان ده‌درێت.
تا ئێستا ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 15189 و 9197 حاڵه‌تی له ئه‌وروپا تۆماركراوه.