سەرۆك كۆمار پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

عێراق

23/03/2020     ژمارەی بینراو 392

راچڵەكین

د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق لە پەیامێكدا بۆ هاوڵاتیان، داوایان لێدەكات بەوردی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و راشیدەگەیەنێت: ئەم دۆخە پێویستی بە هاوئاهەنگی هەمووان هەیە بۆ ئەوەی سەركەوتووانە تێی پەڕێنین.

د. بەرهەم ساڵح لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، هەرچەندە دۆخەكە سەختەو قەدەغەی هاتووچۆش كار لەسەر بژێوی خەڵك دەكات، بەڵام ناچارین رێكارە جێبەجێ بكەین و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانیش بین.

سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەكرد كە هیچ بژاردەیەكمان لەبەردەمدا نییە جگە لە متمانەبەخۆبوون بۆئەوی لەو ئاڵنگارییە بە سەركەوتوویی بچینە دەرەوە، كە وڵاتەكەمان بەهۆی پەتای كۆرۆناوە رووبەڕووی بووەتەوە.

د. بەرهەم داواشی لە هاوڵاتیانی عێراق، هاوكارو هەماهەنگی تیمە پزیشكییەكان و هێزە ئەمنییەكان بن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە، بۆئەوەی بەدوور بن لەو پەتا كوشندەیە.

ستایشی رۆڵی مەرجەعیەتیشی كرد لە هاندانی خەڵك بۆ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رایگەیاند:" بە پابەندبوون و جێبەجێكردنی رێكارو رێنماییەكان، دەتوانین ئەم قەیرانە تێپەڕێنین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن