لە هێرشێكی مووشەكیدا دەیان سەربازی دیلی ئۆكراینا كوژران

جیهان

29/07/2022     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین –

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرشێكی مووشەكی سوپای ئۆكراینا بۆسەر گرتوخانەیەكی كۆماری دۆنێتسك، كە سەربازە دیلەكانی ئۆكراینای تێدا بووە، دەیان سەرباز كوژران.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، شەوی رابردوو، سوپای ئۆكراینا بە مووشەكی هیمارس، گرتوخانەیەكی لەشارۆچكەی یلینۆڤا لە كۆماری دۆنێتسك بۆردومانكرد، كە سەربازە دیلەكانی ئۆكرانیای تێدابووە، لەئەنجامیشدا لاینی كەم 40 سەربازی دیلی ئۆكراینی كوژران و 75 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئۆكراینا رەتیكردەوە ئەوان گرتوخانەكەیان بۆردومان كردبێت، وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە تۆپخانەكانی سوپای رووسیا گرتوخانەكەیان بۆردومانكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن