بەغدا.. تەرمی ئەفسەرێكی سوپای عیراق بەكوژراوی لەماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە

عێراق

07/08/2022     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین –

هێزە ئەمنییەكانی عیراق، تەرمی ئەفسەرێكی باڵای سوپای عیراقیان بە كوژراوی لەناو ماڵەكەی خۆی لەشاری بەغدا دۆزییەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، تەرمی ئەفسەرێكی سوپای عیراق بەپلەی موقەدەم، بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی سڵێخ لە بەغدا، دۆزرایەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، دوای گەیشتنی هێزێكی ئەمنیی بۆ شوێنی رووداوەكەو ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی، تەرمی ئەفسەرەكەیان رەوانەی پزیشكی دادوەریی بەغدا كرد.

تائێستا هۆكاری كوژرانی ئەفسەرەكەی سوپای عیراق نەزانراوە، بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، هیچ شوێنەوارێكی ئەشكەنجەدان بە جەستەی كوژراوەكە نەبووە، لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەو بەردەوامە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن