شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت

ئابوری

08/08/2022     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی سەربە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی رێكارە كارگێریی و داراییەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا، دەست بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران دەكرێت

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بارزگانیی سەربە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دیناری دیكە وەك بەشێك لە شایستە داراییەكانی جووتیاران ھاتووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی بارزگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو بڕە پارەیە، ٥٠ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار پشكی سلێمانی، ٣٠ ملیار دیكەیش پشكی ھەولێر و ١٧ ملیاری دیكەیش پشكی دھۆك-ە.

باسی لەوەش كردووە، دوای تەواوبوونی رێكارە كارگێریی و داراییەكان لە ئایندەیەكی نزیدا، دەست بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران دەكرێت، ئەوەش بەپێی رۆژی رادەستكردنی گەنم لەلایەن جووتیارانەوە بە سایلۆكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن