پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

08/08/2022     ژمارەی بینراو 148


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و رایگەیاند،  پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزو خۆڵ تاكو كاتەكانی بەرەبەیان  بەردەوامی دەبێت كاریەگەری لەناوچەكانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم كەمێك زیاتر دەبێ. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێكی سووك لەناوچەكانی باشووری هەرێم. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە بە  (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن