وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت

کوردستان

08/08/2022     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین-

وابڕیارە كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوەو وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.

فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" رۆژی چوارشەممە بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت و كەسی یەكەمی حیزبەكان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و بڕیار لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدەن." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 3ـی ئەم مانگە، داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن