سوپای عیراق درۆنی جۆری (CH-4) بەكار دەھێنێت

عێراق

08/08/2022     ژمارەی بینراو 172

راچڵەكین-

لە رێوڕەسمێكدا كە لە بارەگای فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی عیراق بەڕێوەچوو، درۆنی (CH-4) نمایش كرا كە بۆ راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەكاردەھێندرێت.

وەزارەتی بەرگریی عیراق راگەیاند لە رێگای درۆنی (CH-4) كە ھێزی ئاسمانیی دروستی كردووە، چاودێریی جموجۆڵی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەكرێت.

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویكردەوە، وەزیری بەرگریی جومعە عناد سەعدون لە بارەگای فەرماندەیی ھێزی ئاسمانیی، بەشداری لە ریوڕەسمێكدا كردووە كە تایبەت بووە بە نمایشكردنی درۆنی (CH-4).

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە دۆرنەكە بۆ چاودێریی كردنی جموجۆڵ، هەروەها راوەدانانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەكاردەھێندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن