تەندروستی عیراق ئاماری هەفتەیەکی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

عێراق

08/08/2022     ژمارەی بینراو 312

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا شەش هەزار و ٣٨٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٨ هەزار و ٧٣١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق  ئاماری هەفتەیەکی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند،  كە لە ماوەی یەك هەفتەدا  ٣٩ هەزار و ٦١٠پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش شەش هەزار و ٣٨٠ كەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن