نوری مالیکی: هەڵبژارنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران چارەسەر نین

عێراق

08/08/2022     ژمارەی بینراو 117

راچڵەکین-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رەتیدەکاتەوە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبوەشێتەوە و دەڵێت:" نە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و نە گۆڕانكاری له‌ سیستمه‌كه‌دا،جگە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق چارەسەری دۆخەکە ناکات".

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە رۆژی عاشورادا رایگەیاند، عیراق وڵاتێکە خەڵکەکەی لە مەزهەب و نەتەوە جیاوازەکان پێکهاتووە و هیچ ئیرادەیەک ناتوانرێت بەسەریدا بسەپێندرێت جگە لە ئیرادەی گەل و دامەزراوە دەستوریەکان کە لەلایەن پەرلەمانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.

 راشیگەیاند، لە ئێستادا هیچ چاره‌سه‌رێك نییه‌، نە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و نە گۆڕانكاری له‌ سیستمه‌كه‌دا، جگە لەوەی ڕێگە بدرێت سەرلەنوێ ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بە شێوەیەکی ئاسایی.

ئەوە لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر جەخت لە هەڵژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن