توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

جیهان

09/08/2022     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی توركیا، كوژرانی سەربازێكی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد لە سێی ئابدا لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراودا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ كە لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە دانرابوو، خەلیل كۆچ بریندار بوو و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەكان نەتوانرا گیانی رزگار بكرێت و مرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن