ئەمڕۆ لە بەغداد سێ خۆپیشاندانی جیاواز ئەنجامدەدرێت

عێراق

12/08/2022     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین-

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی  و حزبی شیوعی و مەدەنییەکان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

ساڵح محەمەد عیراقی ناسراو بە وەزیرەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدار، داوای لەلایەنگرانی رەوتەكە كرد ئەمڕۆ هەیینی هەریەكەو لە پارێزگاكەی خۆی بڕژێنە سەرشەقام و خۆپیشاندان بكەن.

عیراقی لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردووەتەوە:" لایەنگرانی چاكسازی پێویستە لەئامادەباشیدابن ( بۆ پشتیوانی چاكسازی) ئەویش لەڕێی گربوونەوەی هەرەیەكێكیان لەپارێزگاكەی خۆیی و لەكاتژمێر 5:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەیینی."

ئەوە لەكاتێكدایە چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای لەلایەنگرانی كرد ئەمڕۆ هەیینی لەنزیك شورای ناوچەی سەوز خۆپیشاندان بكەن بۆ " بەرگریكردن لە دامەزراوە دادوەری و یاساییەكانی دەوڵەت."

هەروەها بڕیارە خۆپیشاندانی حزبی شیوعی و مەدەنییەکان لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغداد دژی سیاسه‌تی پشكپشكێنه‌ و میلیشیاكان، به‌ڕێوه‌بچێت.

سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام هێشتا بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت شیعە، نەتوانراوە حكومەتی نوێ پێبهێنرێت، ئەوەش قەیرانێكی قوڵی سیاسی دروستكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن