کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان

12/08/2022     ژمارەی بینراو 165

راچڵەکین-

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و دەڵێت:"پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

بەگوێری پێشبنییەکان ئەمڕۆ هەینی 12- 8- 2022، ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم هەندێ کات ئەگەری بەهێزبوونی کاریگەرییەکەی هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات .
مەوداى بینین /  ( 7 – 9 ) کم  دەبێت 

هەروەها سبەینێ 13- 8- 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم .

 پلەکانی گەرما: بەرز دەبێتەوە بە نزکەی 1 تــا 2 پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات و باکورى خۆرهەڵات .
مەودای بینین /  ( 7– 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 43
دهۆک  : 41
کەرکوک : 45
زاخۆ     :44
هەڵەبجە : 45
سۆران  : 41
راپەرین : 42
گەرمیان: 47



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن