راچڵەکین-
سەرۆکی رەوتی سەدر داوا لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات خۆپیشاندانەکانیان ئاشتیانە بێت و ئاشتی مەدەنی بپارێزن.
موقتەدا سەدر، لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە دەڵێت:" بە هێمنی و دوور لە گرژی خۆپیشاندان بۆ چاکسازی بکەن".
دەشڵێت:" ئێمه و جەماوەری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵات جیاوازیمان نییه، به‌ڵام كێشەمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردەكاندا هەیە".
دەشڵێت:"سه‌یره جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی ئێمه ناكه‌ن بۆ رزگاركردنی نیشتمان له داگیركه‌ر و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی".
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ سێ خۆپیشاندان لە بەغدا بەرێوەبچێت کە خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و حزبی شیوعی و مەدەنییەکانن.