زانیاری نوێ لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە

کوردستان

12/08/2022     ژمارەی بینراو 212

راچڵەکین-

کەشناسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان و شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و گوڕەکەی  4.2 پلەی رێختەر بووە.

فەرمانگەی کەشناسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ژێر خاکدا بووە و 28 کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی سیروان و 35 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و 53 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی و 19کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سەیدسادق دووربووە.

بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن