گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

کوردستان

12/08/2022     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی مەلەکردندا لە زێی گەورە خنکا.

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، گەنجێک بەناوی  (سامر محیالدین حمێ) لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە قەزای خەبات  خنکاوە.

دەشڵێت،گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦-ە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانیانەوە دەهێنراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن