راچڵەکین-
فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن جەخت لە فرەبازنەیی دەکاتەوە و دەڵێت:" ئه‌و پێشنیازه‌ی كراوه گوایه سیستمی هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی بكرێته یه‌ك بازنه و نیوه‌كه‌ی دیكه بكرێته فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه".
لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت پارتی پێشنیاری ئەوەی کردووە رازییە بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێک دەبێت سیستەمەکە نیوه‌ی بكرێته یه‌ك بازنه و نیوه‌كه‌ی دیكه بكرێته فره‌بازنه‌یی.
لوقمان وه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، ئێمه پێشتر كه پرۆژه یاسامان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه، داوامانكردووه هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه‌و، كورسیی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بازنه‌كاندا دابه‌شبكرێن، بۆیە ئەو سیستەمی نیوە بە نیوەیە نامۆیە و گونجاو نییە.
دەشڵێت، هەموو پێشنیازەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی گونجاو نییه و ئه‌و پێشنیازه بۆ هه‌رێمی كوردستان نامۆیه.