راچڵەكین –
بەهۆی كەمیی بارانبارین و ئەو شەپۆلی گەرمایەی كە ئەمساڵ بەریتانیاو زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپای گرتەوە، حكومەتی بەریتانیا بەفەرمی وشكەساڵیی لەچەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی راگەیاند.
ئاژانسی ژینگەی بەریتانیا بڵاویكردەوە، وشكەساڵیی زۆرێك لە ناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی وڵاتەكەی گرتووتەوە، ئەمەش بەهۆی ماوەیەكی زۆر لە گەرماو بێ بارانیی.
بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی بەریتانیا، لەمەودوای كۆتوبەند لەسەر بەكارهێنانی ئاو لەو ناوچانە دادەنرێت، كە دووچاری وشكەساڵیی بوونەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو، سەرچاوەی ئاوی روباری تایمز بەهۆی كەمی بارانبارین و شەپۆلی گەرما، بەتەواوەتی وشكی كرد.