شەقڵاوە.. كارمەندێكی پۆلیس بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

کوردستان

12/08/2022     ژمارەی بینراو 186

راچڵەكین –

لەسنووری قەزای شەقڵاوە، كارمەندێكی پۆلیس بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەباوە، گیانی لەدەستدا.

رووداوەكە، ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی كەوەرتیان لەنزیك قەزای شەقڵاوە روویداوە، كارمەندێكی پۆلیس بەناوی نەریمان عەزیز، كە تەمەنی 37 ساڵە، لەناو باخەكە بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستداوە. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، تەرمەكە كاتژمێر 6:30ی ئێوارە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی تەرمەكە رەنگی رەش و شین بووە، دەركەوتووە كە چەند كاتژمێرێك بەر لە گەیاندنی بۆ نەخۆخشانە، گیانی لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن