لە رووداوێكی تەقەكردندا 11 كەس كوژران

جیهان

12/08/2022     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین –

لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە مۆنتینیگرۆ، هێرشبەرێك 11 كەسی كوشت و چەند كەسێكی دیكەشی برینداركرد، كە ژمارەیەك لە كوژراوەكان ئەندامی خێزانی خۆیەتی.

پۆلیسی مۆنتینیگرۆ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی تەمەن 34 ساڵ بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی، دەستڕێژی گولـلەی لێكردوون و دوای گەیشتنی هێزێكی پۆلیس بەمەبەستی دەستگیركردنی، بە چەك رووبەڕوویان بووەتەوەو تەقەی لەوانیش كردووە، لەئەنجامدا 11 كەسی كوشتووە، كە هەندێك لە كوژراوەكان ئەندامانی خێزانەكەی خۆیەتی، كە منداڵیشی تێدایە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، لە رووداوەكەدا شەش كەسی دیكەش بریندار بوون، هێرشبەرەكەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تەقەی لێكراوەو كوژراوە.

لەدوای رووداوەكە، دریتان ئابازۆڤیچ، سەرۆك وەزیرانی مۆنتینیگرۆ، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەو كەسوكارانی قوربانییەكان دەربڕی.

مۆنتینیگرۆ، یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا، كە دەكەوێتە ناوچەی بەڵكان لە باشووری كیشوەری ئەوروپا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن