نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 396

راچڵەكین-

ئەمڕۆ هەینی نرخى زێڕ دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى و هەر ئۆنسەیەک نزیکەى 30 دۆلار دابەزى.  

 دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزارو 687 دۆلاربوو لە کاتێکدا ئەمڕۆ هەینی لەنێوان 1660-1668 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 30 دۆلار دابەزیووە.
 
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 300 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. 

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 355 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. 

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 395 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن