شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش دەستیپێكرد

عێراق

18/09/2022     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین –

لەسنووری پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستانی داعش پەلاماری هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبییان داو لەئەنجامدا ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژران و بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 18-9-2022، تیرۆریستانی داعش لە بیابانی حەزەڕ لەباشووری پارێزگای نەینەوا، پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبییان داوەو لەئەنجامی شەڕو پێكدادان، دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و 9 چەكداری دیكەش بریندار بوون.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، تائێستا شەڕو پێكدادانەكە بەردەوامەو هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی بەرەو ناوچەكە جووڵەیان پێكراوە بۆ بەهاناوەچوونی هێزەكەیان لە بیابانی حەزەڕ.

ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە رووبەڕووی پەلامارەكەی داعش بووەتەوە، لیوای (انصار المرجعیە)یەو ماوەیەكە لەو ناوچەیە جێگیركراوە بۆ كۆتایی هێنان بە جموجۆڵی تیرۆریستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن