ئەردۆغان: ناتوانین بەرامبەر پەكەكە بێدەنگبین

جیهان

20/09/2022     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ناتوانن بێدەنگبن بەرامبەر بەرامبەر پەكەكە كە هێرشی " تیرۆرستی" دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ سێشەممە لەووتارێكدا كە لە ٧٧ھەمین  كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك، پێشكەشیكرد رایگەیاند"ناتوانین بێدەنگ بین لە بەرامبەر پەكەكە و هاوشێوەكانی كە هێرشی تیرۆریستیی دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكانمان و هەڕەشەن بۆ سەر یەكپارچەیی خاكی سووریا".

وتیشی "ئەوانەی هەوڵدەدەن رەوایەتی بە پەكەكە بدەن لەرێگەی فێڵی پووچی وەك ناوگۆڕینەوە، داوایان لێدەكەین هەرچی زووە دەستبەرداری پڕچەككردنی تیرۆریستان بن".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد: "دووبارە بە توندی ئەوە دەخەینەڕوو كە توانای گرتنبەری ھەموو رێككارێكین لە دژی تیرۆریزم و سڵ ناكەینەوە لە ئەنجامدانی كاری پێویست لە بەرامبەر رێكخراوە تیرۆریستییەكان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن