توركیا دەستگیركردنی دوو گەریلای راگەیاند

جیهان

23/09/2022     ژمارەی بینراو 163

راچڵەكین-

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (MİT)دا، دوو گەریلای پەكەكەی راگەیاند.

وەك ئەو میدیایانە بڵاویانكردووەتەوە، هەریەك لە ئاتیللا چیچەك كە ناوە نهێنییەكەی (لەهەنك)ە لەگەڵ  حوسێن یڵدرم كە ناوە نهێنییەكەی (عەلیشەر)ەو بەرپرسی كەجەكەیە لە سووریا و عیراق، ، لەسەر سنوور قۆڵبەست كراون و گەڕێندرانەوە توركیا.

هەریەك لە لەهەنك و عەلیشەر تۆمەتی كوشتنی هەشت سەربازی سوپای توركیایان لە دێرسیم و شارۆچكەی دۆغۆبایەزیت-ی سەربەپارێزگای ئاگری-یان دراوەتە پاڵ



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن