تەقینەوەیەك لەبەردەم مزگەوتێكی ئەفغانستان دەیان قوربانی لێدەكەوێتەوە

جیهان

23/09/2022     ژمارەی بینراو 137

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەنزیك مزگەوتێك لە كابول-ی پایتەختی ئەفغانستان، دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی، لەدوای تەواوبوونی نوێژی هەینی و دەرچوونی نوێژخوێنان لە مزگەوتێك لە كابول-ی پایتەختی ئەفغستان، تەقینەویەك روویداو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان، لانی كەم 14 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەفغانستان، لەسەر زاری خالد زدران، وتەبێژی پۆلیسی كابول، بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە بە بۆمبێكی موگناتیسی ئەنجامدراوە، تائێستاش لایەنی پشت تەقینەوەكە ئاشكرا نەبووە.

لەوەتەی بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی بەسەر ئەفانستاندا گرتووە، تائێستا چەندین مزگەوت لەو وڵاتە كراونەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی، گومانیش دەكرێت گروپی تیرۆریستی داعش لەپشت ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن