دادوەرێك دوو ئەندامی خێزانەكەی دەكوژێت

جیهان

23/09/2022     ژمارەی بینراو 533

راچڵەكین –

لەوڵاتی ئەردەن، دادوەرێك بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە، تەقەی لە هاوسەرو كوڕەكەی كردو هەردووكیانی كوشت، دواتر خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد.

میدیاكانی ئەردەن بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، دادوەرێكی دادگای تاوانە گەورەكانی عەممان، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەی بە گەشتێك دەچنە شاری جەرەش لە باکووری ئەو وڵاتە، دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەكەی دروستدەبێت و بە دەمانچەكەی تەقەی لێدەكات و بەسەختی برینداری دەكات.

لە رووداوەكەدا فیشەكێكیش بەر كوڕەكەیان دەكەوێت و دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەكەیان، هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەردەن، دادوەرە تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، چووەتە بنەكەیەكی پۆلیس و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە.

ئاسایشی گشتی ئەردەن، لە راگەیندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دادوەرە تۆمەتبارەكە لەمیانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە كە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی خێزانییەوە، تەقەی لە هاوسەرو كوڕەكەی كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن