حکومەتی هەرێم لە سێ مانگدا بە بری زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە

ئابوری

24/09/2022     ژمارەی بینراو 232

راچڵەکین-

کۆمپانیای دیلۆیت وردەکاری پڕۆسەی هەناردەکردن و داهاتی نەوتی لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نرخی یەک بەرمیل نەوت 100.38دۆلار بووە کۆی 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل هەناردە کراوە لە رێگەی بۆرییەوە.

کۆمپانیاکە لە نووسروێکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراویش لە 1-4 تا 30-6، سێ ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پارەی ماوە دوای دەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان کە بۆ مووچە تەرخانکراوە یەک ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن