بایدن: ریفراندۆمەکەی روسیا لە ئۆکراینا رەتدەکەینەوە

جیهان

24/09/2022     ژمارەی بینراو 196

راچڵەکین-

سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە هیچ خاکێکی ئۆکراینا وەک خاکی وڵاتێکی دیکە ناناسن و ئەنجامی ئەو ریفراندۆمەی کە رووسیا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات رەتدەکەنەوە.

جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا  بڵاویکردووەتەوە: "ئەمریکا جگە لە خاکی ئۆکراینا دان بە پارچەیەکیدا نانێت لە دەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە. ریفراندۆمەکەی رووسیا ساختەیە و بیانوویەکە بۆ لکاندنی خاکی ئۆکراینا بە خاکی وڵاتەکەیەوە کە ئەوەیش پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە بە بەڵێننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە".

بایدمن دەشڵێت:" لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش بەردەوام دەبن لەسەر کارکردن بۆ درێژەدان بە سزا ئابوورییە توندەکانی سەر رووسیا و رایگەیاند: "ئەمریکا لەگەڵ هەموو هاوبەشە جیهانییەکانیدا هاوهەڵوێستە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ئەو ریفراندۆمەی کە رووسیا ئەنجامی دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لەسەر هاوکارییە ئەمنییەکانیان بۆ گەلی ئۆکراینا لە بەرگرییکردن دژبە داگیرکاریی رووسیا لە ناوچەکەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن