کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا

ئابوری

25/09/2022     ژمارەی بینراو 655

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9)ی دیاریکرد.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی 2-10-2022ی وەکو یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دیاریکرد و یەکەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
  
دابەشکردنی مووچە لە رۆژی 2ی مانگ لە کاتێکدایە پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەموو 25ی مانگێک مووچە دابەشدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن