بومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری ئێرانی هەژاند

جیهان

25/09/2022     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین –

بومەلەرزەیەكی بەهێز باشووری ئێرانی هەژاندو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.1 پلە بەپێوەری رێختەر، لە پارێزگای هورمزگان لەباشووری وڵات روویداو بەهۆی بەهێزیی بومەلەرزەكەش، لەناوچەكانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە هەستی پێكراوە.

چەقی بومەلەرزەكە شاری تخت بووەو قووڵاییەكەشی 18 كیلۆمەتر بووە لەژێر زەوی.

تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بومەلەرزەكە ئاشكرا نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن