پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بوونە براوەی هەڵبژاردنەکانی ئیتالیا

جیهان

26/09/2022     ژمارەی بینراو 209

راچڵەکین-

پارتی برایانی ئیتاڵیای راستڕەو کە جیۆرجیا مێلۆنی سەرۆکایەتی دەکات، لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ئیتاڵیادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دوێنێ یەکشەممە 25-9-2022، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانی راستڕەوەکان بەسەرۆکایەتی پارتی برایانی ئیتاڵیا بە بەدەستهێنانی نزیکەی ٤٥٪ دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووە بە براوەی هەڵبژاردنەکە.

لەو هەڵبژاردنەدا کە ٥٠،٨ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەمەبەستی هەڵبژاردنی نوێنەرانی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران کە باڵی خوارەوەی پەرلەمانە و لە ٤٠٠ کورسی پێکهاتووە، لەگەڵ ئەنجوومەنی پیران کە باڵی سەرەوەی پەرلەمانە و لە ٢٠٠ کورسی پێکهاتووە.

جۆرجیا مێلۆنی،سەرۆکی هاوپەیمانی راستڕەوەکان کە پارتەکەی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، رایگەیاند، هەوڵدەدات لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە داهاتوودا کار بۆ هەموو ئیتاڵیەکان بکات.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن