وڵاتێكی ئەوروپا بڕیارێك لەدژی هاووڵاتییانی رووسیا دەردەكات

جیهان

26/09/2022     ژمارەی بینراو 251

راچڵەكین –

دوای هەفتەیەك لەداخستنی سنوورە وشكاییەكانی بەڕووی هاتنی هاووڵاتیانی رووسیا، حكومەتی پۆڵەندا بڕیاریدا هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە رێگای ئاسمانی و دەریاییشەوە قەدەغە بكات.

بەگوێرەی بڕیارێكی نوێی حكومەتی پۆڵەندا، بەهیچ جۆرێك رێگە بە هاووڵاتیانی رووسیا نادرێت لەرێگەی وشكانی، ئاسمانی و دەریاییەوە بێنە ناو خاكی وڵاتەكەی.
 
بڕیارەكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە ڤیزای شنگنیان هەیە، بەڵام ئاسانكاری بۆ ئەو هاووڵاتییە رووسییانە دەكرێت كە بەهۆی رەوشی مرۆیی، كاری سیاسی، ماسیگری، لێكۆڵینەوە و خوێندن لە ناوەندە پەروەردەییەكانی پۆڵەندا، سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن.

بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتیش پۆڵەندا، ئەستۆنیان لاتیڤیا و لیتیوانیا، بەربەستێكی زۆریان لەبەردەم هاتنی هاووڵاتیانی رووسیا بۆناو خاكی وڵاتەكانیان داناوە.

چەند مانگێكیش لەمەوبەر، پۆڵەندا پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە هاووڵاتییانی رووسیا، هەڵپەسارد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن