عیراق جۆرێکی نوێی دراو زیاد دەکات

ئابوری

27/09/2022     ژمارەی بینراو 410

راچڵەکین-

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق، رایگەیاند کە لە ماوەکانی داھاتوودا، جۆرێکی نوێ لە دراو کە ٢٠ ھەزار دینارییە دەردەکەن، ئەو گۆڕانکارییەی کە لە ماوەکانی رابردوودا لە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار کراوە، کاریگەریی ئەرێنیی ھەبووە.

مستەفا غالب، لە وتەیەکدا لە میانی دیداری رافیدەین بۆ دیالۆگ لە بەغدا رایگەیاند کە لەئێستادا، بانکی ناوەندیی نیازی نییە گۆڕانکاریی لە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بکات، چونکە ھێشتا عیراق لە قۆناغە سەرەتاییەکان دایە و ئەو گۆڕانکارییەی کە لە ماوەکانی رابردوودا لە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار کراوە، کاریگەریی ئەرێنیی ھەبووە، بەڵام ھەندێک نیشاندەری نەرێنیی ھەیە کە ھەوڵدەدەین لە ماوەکانی داھاتوودا، چارەسەریان بکەین".

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق راشیگەیاند، پێشتر بانکی ناوەندیی پڕۆژەیەکی بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دینار پێشکەش کردبوو، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و وتی: "ئەو کارە پێویستی بە دەرکردنی یاسا ھەیە، ئەمە جگە لەوەی کە پڕۆژەکە پێویستی بە ھەندێک ھەموارکردن ھەیە".

مستەفا غالب وتیشی:" لە ماوەکانی داھاتوودا، جۆرێکی نوێ لە دراو کە ٢٠ ھەزار دینارییە دەردەکەن و گوتی: "بانکی ناوەندیی کار دەکات بۆ تەواوکردنی شێوەی دراوە نوێیەکە کە شێوەکەی لە میانی رۆژانی داھاتوودا، رادەگەیەندرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن