رووسییەكان لەخزمەتی سەربازی هەڵدێن

جیهان

27/09/2022     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین-

دەسەڵاتدارانی كازاخستان ئاشكرایانكرد، لەو كاتەی ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆكی رووسیا داوای لە هاوڵاتیانی رووسی كردووە پەیوەندی بكەن بە ڕیزەكانی سوپای ئەو وڵاتەوە، 98 هەزار رووسی چوونەتە خاكی كازاخستانەوە.

ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێس بڵاویكردووەتەوە، هەریەك لە كازاخستان و جۆرجیا كەبەشێك بوون لەیەكێتی سوڤێتی جاران، ئەو دوو شوێنەن كە رووسیەكان لەئێستادا بەلێشاو ڕوویان لێدەكەن بەئۆتۆمبێل یاخود پاسیكل و تەنانەت بەپیادەڕەووی.

هەروەك ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەو هاوڵاتییە ڕووسیانەی كەڤیزای ئەوروپایان هەیە، لەڕێی ووشكاوەكییەوە چوونەتە خاكی فنلاند و نەرویج، بەهۆی ئەوەی بلیتی فڕۆكەی ئەو دوو وڵاتە تەواو بووە سەرباری گرانبوونی نرخەكەی.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، پێویستی بە 300 هەزار سەربازی یەدەگ هەیە بۆ شەڕی ئۆكراینا، پێشینەش بۆ ئەو كەسانەیە كە ئەزموونی سەربازیان هەیە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن