راگەیەندراوێك لەحكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 309

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشە مووشەكی و درۆنەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان دەكات و داوا دەكات كۆتاییان پێ بهێنرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"بەزاندن و پێشێلكردنی چەندبارەی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بە مووشەكباران، بە توندی سەركۆنە دەكەین."

"بۆردومانكردنی بنكەكانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەك لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێك، هەڵوێستێكی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەكانە و جێگای سەرسوڕمانە."

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەم جۆرە هێرشانە، كە بەردەوام دەكرێنە سەر خاكمان و بەو هۆیەوە ، خەلكی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەكەین و پێویستە كۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن