ئاماری شەهید و بریندارانی بۆردومانەکەی ئێران بڵاوکرایەوە

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 573

راچڵەکین-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بەهۆی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێرانەوە  24 بریندار و 7 شەهید هەیە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆدا لە کۆیە 14 کەس بریندار و 4 کەس شەهید بوون، هەروەها 10 بریندار و 3 شەهید لە میحوەری پردێ هەیە.

دەشڵێت:"پێشبینی هەبوونی شەهیدی زیاتر دەکرێ و تیمەکانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیە ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی ڕوداو،و بریندارەکان".

بەیانی ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە زڕگوێز و پردێ و کۆیەی کرد و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

هەر لە بارەی بۆردومانەکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" بەزاندن و پێشێلكردنی چەندبارەی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان بە مووشەكباران، بە توندی سەركۆنە دەكەین."

هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، لەرێی مووشەكی جۆری 360 و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو، هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن