گۆڕان هاتە دەنگ

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 203

راچڵەكین-

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، داوا دەكات حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاست بۆردومانكردنی خاكی هەرێمی كوردستان ھەڵوێستیان ھەبێت.

فراكسیۆنی گۆڕان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"بە توندی ئیدانە و سەركۆنەی ئەو بۆردومانانە دەكەین كە  كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئۆردوگاكانی هاوڵاتیانی رۆژهەڵات ئەنجامی دەدەن، كە لە دەرئەنجامیدا بووەتە ھۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك لە كوردانی رۆژھەڵاتی كوردستان."

فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت:" داواكارین حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی و نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئاست ئەو بۆردومان و پێشێلكارییانە ھەڵوێستیان ھەبێت و ڕێگابگرن لە ئەگەرەكانی دوبارەبوونەوەی ئەو ھێرشانە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن