عیراق بۆ ئێران: توندترین هەڵوێستمان دەبێت

عێراق

28/09/2022     ژمارەی بینراو 852

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆردومانكردنی چوار ناوچە لەهەرێمی كوردستان بە مووشەك و درۆن لەلایەن ئێرانەوە بە توندرین شێوە سەركۆنە دەكات. 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەتوندی سەركۆنەی هێرشە مووشەكی و درۆنەكانی ئێران دەكەین بۆسەر هەرێمی كوردستان كە تیایدا 20 درۆنی پڕ لەتەقەمەنی بەكارهێنراوم و لەرێیانەوە چوار ناوچەی هەرێم كراونەتە ئامانج و كوژراوو برینداریان لێكەوتووەتەوە."

وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەڵێت، هێرشەكان پێشهاتێكی مەترسیدارە كە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەروەری عیراق دروست دەكەن، ئەو كردە بێزاركەرە تاك لایەنانەش، كاریگەری دەبێت لەسەر ناوچەكەو بارودۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بۆردومانی بارەگای حزبە كوردستانییەكانی رۆژهەڵاتی كرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش لەئاكامی ئەو بۆردومانانەدا لانی كەم حەوت كەس شەهید بوون و 24ی تر برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن