وەزیری سەدر لەسەر بۆردومانەكەی ناوچەی سەوز دێتەدەنگ

عێراق

28/09/2022     ژمارەی بینراو 443

راچڵەكین -

ساڵح محەمەد عیراقی، ناسراو بە وەزیری قائید، هەڵوێستی رەوتی سەدر لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر ناوچەی سەوز ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، بۆردومانەكە لەلایەن داگیركەران و نۆكەرەكانیانەوە ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ مووشەكی جۆری كاتیۆشا، ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراو لەئەنجامدا حەوت كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بریندار بوون، كە یەكێكیان ئەفسەرێكی پلە باڵایە.

وەزیرەكەی سەدر، لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، بەتوندی بەكارهێنانی توندوتیژی و چەك لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە رەتدەكەینەوە، كە ناوچەی سەوزیان بۆردومان كردو دەیانەوێ لەو رێگەیەوە ئاشووب لە عیراقی خۆشەویستمان بنێنەوە.

ئاماژەی بەوەكردووە، وەك دیارە بۆردومانەكە لەلایەن داگیركەران و نۆكەرەكانیان لە تیرۆریستان و پاشماوەكانی بەعسی سەدامی، یاخود ئەو لایەنانە ئەنجامدراوە، كە دەیانەوێ لە شكۆی چاكسازی و چاكسازیخوازان بدەن و شۆڕشگێڕان بەئەنجامدانی ئەو كردەوە تۆمەتبار بكەن.

ساڵح محەمەد عیراقی، كە بەناوی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لێدوان دەدات، جەختی لەوەكردووەتەوە كە نیشتمان لەهەموو شتێك بەنرخترە، هەر كەسێكیش دەستی درێژ بكات بۆ ئەوەی بمانكوژێت، ئێمە دەست بۆ كوشتنی درێژ ناكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن