نەتەوەیەکگرتووەکان داوای راگرتنی تۆپبارانەکانی ئێران و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات

جیهان

29/09/2022     ژمارەی بینراو 412

راچڵەکین-

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە نیگەرانییەوە چاودێری تۆپبارانەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و داوای دەستبەجێ راگرتنی تۆپبارانەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات

ستێفان دوژاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پەیامێکدا باس لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت:"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە نیگەرانییەوە چاودێری  تۆپبارانەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەت تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دانیشتوان کە هاوڵاتی مەدەنی تێدا نیشتەجێن.

راشیگەیاند، نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دەستبەجێ کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن و تۆپبارانەکانیش رابگیرێن.

دوێنێ چوارشەممە هێزەکانی ئێران، بە مووشەک و درۆن حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە زرگوێز و پردێ و کۆیە بۆردومانکرد بە گوێرەی ئامارەکانیش ١٥ کەس شەهید بوون و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن