راچڵەکین-
بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان تەقە لە بانکی چەمچەماڵ کرا و راچڵەکینیش هۆکارەکەی ئاشكرا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان (راچڵەکین)، لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا لە نێوان دوو لیوا هاوبەشەکاندا دوو ئەفسەر دەبێتە دەمەقاڵێیان لە ئەنجامدا یەکێکیان تەقەلە بانکەکە دەکات و پەنجەرەیەکی یەکێک لە ژوورەکانی بانکەکە دەشکێت.
راچڵەکین پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەری بانکەکە و قائیمقام و پۆلیسی چەمچەماڵ بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.